دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

تورکیا بۆردوومانی کۆبانێی کرد و سێ کەس بوونە قوربانی

هەرێم نیوز
لە بۆردوومانێکى سوپاى تورکیا بۆسەر ناوچەى سرین لە باشوورى کۆبانێ، منداڵێکى تەمەن 13 ساڵ گیانى لەدەستدا و دوو براى دیکە کە تەمەنیان 9 ساڵان و 13 ساڵانە برینداربوون.

 هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا هێرشیان کردووەتەسەر ناوچەى سرین لە باشوورى کۆبانێ و ماڵێکیان کردووەتە ئامانج، لەئەنجامدا منداڵێک شەهید بووە و دووانى دیکە کە برابوون برینداربوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP