هەرێم نیوز
لە شاری سلێمانی پشیلەیەک شەقامێکی بێ کارەبا کرد و بووە هۆی گیانی لەدەستدانی خۆشی.
یەکشەممە، سیروان محەممەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چەند کاتژمێرێک کارەبای شەقامی ئارام لە شاری سلێمانی پچڕا، دوای بەدواداچوونەکان دەرکەوت پشیلەیەک بۆ خۆ گەرمکردنەوەی چووهتە سەر بگۆڕ (محاویلە)ـیەک و شۆرتی کارەبای دروست کردووە.
ئاشکراشیکرد، کاتێک گەیشتینە شوێنەکە بینیمان پشیلەکە گیانی دهرچووبوو، دوای گۆڕینی کاری فیوزی کارەبا بۆ شەقامەکە گەڕایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وتەبێژی کارەبای سلێمانی، ئەمساڵ ئەم حاڵەتە سێیەم جارە دووبارە دەبێتەوە و بە مەبەستی خۆگەرمکردنەوە پشیلەکان دەچنە شوێنی بگۆڕهكان.