هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕەوشی گشتیی عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچەکه‌يان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێز و لایەنە سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و دوورخستنه‌وه‌ى له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا ، ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه، له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون لەسەر گرنگى و پێویستیی بەردەوامیی هه‌وڵه‌كان و هەماهەنگيی نێوان هه‌ردوولا بۆ لێكگه‌يشتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.