هەرێم نیوز
سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا داوا له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كات، په‌ند له ئه‌زمونی ١١ی ئازار وه‌ربگرن و به گیانی به‌رپرسیاریه‌تیی نیشتمانی پێكه‌وه كار بكه‌ن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، عێراق هێشتا باجی پابه‌ندنه‌بون به‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه و به بنه‌مای هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه و مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌مو پێكهاته‌كانی ده‌دات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە 55ـەمین ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی ١١ـی ئازاری ١٩٧٠، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ "عێراق هێشتا باجی پابه‌ندنه‌بوون به‌و رێككه‌وتننامه‌يه و به بنه‌مای هاوبه‌شيی راسته‌قینه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌دات."
دەقی راگەیەندراوەکە:
ئه‌مڕۆ يادى په‌نجا و پێنج ساڵه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ ده‌كه‌ینه‌وه كه به ڕابه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان و وێستگه‌یه‌كی مێژوویى و گرنگى خه‌باتى گه‌لى كوردستان و یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رميی داننان به به‌شێك له مافه ڕه‌واكانيدا، هه‌روه‌ها بنه‌مای یاسایی بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێستامان داڕشت، به شێوه‌يه‌ك هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى عێراق نه‌توانێت جارێكى تر نكۆڵى له مافه‌كانمان بكات. له‌م یاده شكۆداره‌دا، به ڕێزه‌وه یادی ئه‌و نه‌به‌ردانه ده‌كه‌ينه‌وه كه له‌پێناو ئازادی و مافه‌كانی گه‌ل و نيشتماندا گیانیان به‌خشی. سڵاو له بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه، ده‌كه‌ين.
ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ى ئادار، نموونه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بوو له‌سه‌ر بنه‌مای لێكگه‌یشتن و دانوستان، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتی عێراق لێى پاشگه‌ز بووه‌وە و له ئه‌نجامدا، چه‌ندین ده‌یه ململانێ و شه‌ڕى لێكه‌وته‌وه كه جگه له نه‌هامه‌تى و ئازار هیچی تر‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا. ئه‌مڕۆش، عێراق هێشتا باجی پابه‌ندنه‌بوون به‌و ڕێككه‌وتننامه‌يه و به بنه‌مای هاوبه‌شيی ڕاسته‌قینه و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌دات. وانه و ئه‌زموونه‌كانى مێژوو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سه‌قامگیری به‌دی نایه‌ت ته‌نيا له ڕێگه‌ی ديموكراسى، كه دروشمى شۆڕش بوو، ڕێزگرتن له فره‌یی، كاری هاوبه‌ش و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌موواندا، نه‌بێت.
یه‌كڕیزی و ته‌بايى، گه‌ره‌نتيی ڕاسته‌قینه‌ن بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كانمان و داهاتووی نه‌وه‌كانمان. بۆیه داوا له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین په‌ند له‌م ئه‌زموونه وه‌ربگرن و به گیانی به‌رپرسیاريه‌تيی نیشتمانی پێكه‌وه كار بكه‌ن، بۆ چه‌سپاندنی فیدراڵی، پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و به‌هێزكردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیيانه. داهاتووی عێراق له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌هێزكردنی هاوبه‌شيی ڕاسته‌قینه و بنیاتنانی وڵاتێكدایه كه ئاسایش، سه‌قامگیری و دادپه‌روه‌ری تيایدا باڵاده‌ست بێت.
هه‌ر شكۆدار بێت یادی ڕێككه‌وتننامه‌ی ١١ی ئادار،
دروود بۆ گیانی پاكى شه‌هیدان.