هەرێم نیوز
هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سبەینێ لە نزئک فڕۆکەخانە دوو ڕێڕەو دادەخرێت تەنها یەک ڕێرەو هاتووچۆی تێدا دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، بەهۆکاری دووبارە قیرتاو کردن و نۆژەنکردنەوەی بەیانی شەقامی ١٢٠ م خێرا لە پردی ڕەشکین تا نزیک فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی . لە کات ژمێر (٦) بەیانیەوە دوو ڕێڕەو دادەخرێت تەنها یەک ڕێرەو هاتووچۆی تێدا دەکرێت.
ئاشکراشیکرد، تا ئەوکاتەی کاری قیرتاو کردنەکە تەواو دەبێت پاشان شەقامەکە ئاسایی دەبێتەوە.
هاتووچۆی هەولێر دەشڵێت، داوا لەشوفێران دەکەین تا دەتوانن ئەم شەقامە بەکار نەهێنن شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن .چونکە بەهۆکاری داخستنی دوو ڕێڕەوی شەقامەکە ئەگەری دروست بونی جەنجاڵی هەیە.