هەرێم نیوز
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوەو لەسەر سێ تەوەر گفتوگۆ بكەن:
خستنەڕووی دواپێشهاتی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق و نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
خستنەڕووی دووپێشنیازی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەلایەتی (لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ئەو كەمئەندامانەی پێش ساڵی 2013 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە، رازیبوونی سندوقی پشتیوانی پرۆژەبچووكەكانی لاوان بۆ لێخۆشبوونی 100% یان 50% قیستی ماوە بۆ سودمەندانی كۆچكردوو.
دیاریكردنی رۆژەكانی پشوو و بۆنە فەرمییەكانە لە رۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان.