هەرێم نیوز
وەزیری دەرەری فڕەنسا ڕادەگەیەنێت، پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و سەرۆكی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەكەن و ئەو ڕیككەوتنە دەبێت "ماف و ئاسایشی كوردەكان" دەستەبەر بكات، دەشڵێت، "فڕەنسا لە تەنیشتان دەمێنێتەوە".
جان نوێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە x بلاویکردەوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، پێشوازی لەو رێککەوتنە کرد کە لەگەڵ دیمەشق واژو کرا، جەختیشيكرد لەوەی، دەبێت ماف و ئاسایشی هاوبەشە کوردەکانیان زامن بکرێت و بەردەوامیش دەبن لە شەڕی داعش لەگەڵیان و فەرەنسا وەك پشتیوانیان دەمێنێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساش لە راگەیەندراوەکەیدا، لەبارەی رێککەوتنەکە رایگەیاند، ئەم رێککەوتنە سیاسیەی ئێمە لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان بەشداریمان تیادا کرد، هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو چارەسەرێکی ئاشتییانە لە رێگەی دانوستانەوە، کە یەکگرتوویی سووریا، بەشداریکردنی کورد لە پرۆسەی گواستنەوەی سیاسی و زامنکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی لەخۆدەگرێت.
جەختیشكردووە، فەرەنسا لە هەوڵەکانی بۆ ئاسانکاریی دیالۆگ لەنێوان حکومەتی کاتی سوریا و هاوبەشە کوردەکانی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوام دەبێت.