دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

عەراقچی: ترەمپ نامەی بۆ نوسیوین بەڵام جارێ نەگەیشتووەتە دەستمان

هەرێم نیوز 

عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا ئێران نامەکەی دۆناڵد ترەمپی بەدەست نەگەیشتووە و بڕیارە نوێنەری وڵاتێکی عەرەبی لە تاران بیگەیەنێت.

وتیشی، نامەکەی ترامپ نووسراوە و تا ئێستاش پێمان نەگەیشتووە.

عەراقچی بەبێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتە بهێنێت کە هەڵگری نامەکەیە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا، قەتەر و عومان هەندێک جار ڕۆڵی نێوەندگیرییان بینیوە لە ناکۆکییەکانی پەیوەست بە ئێران.

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە نامەیەکی لەو شێوەیەیان پێ نەگەیشتووە.

بابەتی ئەو نامەیەی عەراقچی باسی دەکات ئەوەیە، زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، نامەیەکم بۆ عەلی خامەنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی نووسیوە و بانگهێشتم کردووە بۆ دانوستان.

لە هەمان کاتدا ترەمپ لە نامەکەدا، هۆشداری داوە لە ئەگەری پەنابردن بۆ چارەسەری سەربازی.

ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی ئەو نامەیەی ترامپ کە نێردراوە، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە وتارێکدا وتی: بەشێک لە حکومەتە چەوسێنەرەکان، بە (ئاماژەدان بە ئەمریکا) ، پێداگری لەسەر دانوستان دەکەن. دانوستانەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، بەڵکو بۆ هەژموونە. داوای دانوستان دەکەن تا ئەوەی ئەوان دەیانەوێت بەسەر دانوستانکاردا بسەپێندرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP