هەرێم نیوز
لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە (گیڤارا یاخی و زەردەی پێ پان) دەستگیرکران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 12-3-2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباری بە ناوەکانی (س. ش. ک) و (د. د. ح) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم تۆمەتبارانە لە ماوەی یەک شەودا چوار تاوانی دزییان لە چوار ماڵی جیاواز ئەنجام دابوو و لە کۆی هەر چوار دزییەکە بڕی 25 مسقاڵ ئاڵتوون و زیاتر لە 3500 دۆلار و دوو مۆبایل و یەک ئایپادین دزیبوو.
ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە یەکێک لە ماڵەکان بە چەک هەڕەشەیان لە خاوەنی ماڵەکە کردبوو.
دووپاتی کردەوە، بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا، توانیمان بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دەستگیر بکەین و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا چەکی بێ مۆڵەتیان لابوو و دەست بەسەر چەکاکانیشدا گیرا.