هەرێم نیوز
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، جۆلانی دەمامكەكەی فڕێداو رووی راستەقینەی خۆی دەرخست کە تیرۆریستێکە لە قوتابخانەی قاعیدەو كردەوەی ترسناك دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدەدات.
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لەبارەی روداوەکانی ناوچەی ساحلی سوریا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: جۆلانی (ئەحمەد شەرع) جلەكانی گۆڕی و روخسارێکی میانڕەوی پێشکەش کرد، ئێستاش دەمامکەکەی فڕێداوەو روخساری راستەقینەی خۆی دەرخستووە، تیرۆریستێکە لە قوتابخانەی قاعیدە، کردەوەی ترسناک دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدات.
کاتس، ئاماژەی بەوەشدا، ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەکات لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک کە لە سوریاوە سەرهەڵبدات، هاوکات بەڵێنیشیدا سوپا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ ئەوەی باشوری سوریا بە چەك داماڵراوی بمێنێتەوە.
کاتس هۆشداریشیدا لە پەرەسەندنی توندوتیژی لە سوریا و وتی، هێزەکانی سوریا كاری دڕندانە بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی عەلەوی ئەنجام دەدەن.