هەرێم نیوز
قائیمقامیەتی ڕانیە ڕایگەیاند، فرۆشتنی یارییە ئاگرینەکان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە ئاگاداری خاوەنکاران دەکاتەوە بە نەفرۆشتنی یارییە ئاگرینەکان لە پێناو پاراستن و دوور بوونی منداڵە چاوگەشەکان لە مەترسی یارییە ئاگرینەکان و بێزارنەکردنی هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەخساندنی کەشێکی ئارام لە ڕۆژانی جەژن وە ئەوکەسانەی مامەڵە بە یارییە ئاگرینەکان دەکەن ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر بەم شێوەیەی خوارەوە:-
١- شوێنکارەکەی دادەخرێت.
٢- غرامە دەکرێت.
٣- ئەوانەی شوێنکارییان نیە و مامەڵە بەیارییە ئاگرینەکان دەکەن دەدرێنە دادگا.