هەرێم نیوز
لە هەولێر دکتۆرێک دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی خەزووری کردووە و بەپێی زانیارییەکان چوار کەسی کوشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو پیاوە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی تایبەتە و ژنەکەشی پزیشکە و سێ کەسی تریشی لەماڵی خەزوری کوشتووە.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
بەپێی زانیارییەکان لەناو کوژراوەکاندا باوک و دایکی هاوسەرەکەی تێدایە. هۆکاری ڕووداوەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.