دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

عەلی حسێن: بەمنزیكانە كابینەی دەیەمی حكومەت پێكدەهێنرێت

هەرێم نیوز

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە كابینەی دەیەمی حكومەت پێكدەهێنرێت، دەشڵێت، هه‌موو بابه‌ته‌ گرنگه‌كان گفتوگۆیان لەبارەوە كراوەوهیچ گرفتێك نەماوە. 

عەلی حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، هیچ شتێك لەبەردەم پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێگر نییە و بەمنزیكانە حكومەت پێكدەهێنرێت.

ئەو بەرپرسەی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هه‌نگاوه‌كان باش رۆیشتوون، وەفدی پارتی و یەكێتی به ‌ئیجابی باسی ده‌كه‌ن و نزیكبونه‌وه‌ی باش هه‌یه‌ و به‌م نزیكانه‌ حكومه‌ت دروست ده‌كرێت.

وتیشی، پێموانییه‌ گرفتی له‌و شێوه‌یه‌ مابێت، هه‌موو بابه‌ته‌ گرنگه‌كان گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە، هه‌نگاوه‌كان باش دەڕۆن، هیچ گرفت نییه‌و  قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان قۆناغێکی گرنگە و به‌رپرسیاریه‌تیی هه‌موولایه‌كه‌ ‌ قۆناغه‌كە تێپەڕێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP