دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنەکەسە لەبارەی ڕاگەیەندراوی دەستووری نوێی سوریا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لەبارەی ڕەشنووسی دەستووری نوێی سووریا کە لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە قبوڵکرا ڕاگەیەندراوێکی و دەڵێت ئێمە سەرسام بووین بە ڕاگەیەندراوە دەستوورییەکەی کە لە دیمەشق لە 13ـی ئاداری 2025 دەرچوو.

 
ئەنەکەسە بەمجۆرە بۆچوونی خۆی لەبارەی دەستووری نوێی سوریاوە ڕاگەیاندووە: زۆر نائومێدکەر و دوور لە چاوەڕوانییەکان بوو بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراتی کە ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی فرەڕەنگی کۆمەڵگای سووریا بێت. ئەم ڕاگەیێندراوە لەلایەن لیژنەیەکەوە ئامادە کراوە کە نوێنەرایەتی پێکهاتە سیاسی، نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکان ناکات.

دەشڵێت: سروشتی فرەڕەنگی سووریای پشتگوێ خستووە، هەروەها ڕاستی ناسنامەی وەک دەوڵەتێکی فرە نەتەوە و ئایین، و مافە نەتەوەیی و ئایینییەکانی پێکهاتەکانی دابین نەکردووە، بەڵکو تەنها یەک ناسنامەی نەتەوەیی لە ناونانی دەوڵەتدا چەسپاندووە، کە پەراوێزخستنێکی ئاشکرایە بۆ پێکهاتە دیکەکان. هەروەها پێچەوانەی بنەمای بێلایەنی دەوڵەت لە ئایینەوە، بە مانەوەی مەرجی ئایینی سەرۆک کۆمار، کە پێچەوانەی بنەماکانی هاووڵاتیبوونی یەکسانە کە دەبێت بنەمای هەر سیستەمێکی دیموکراتی بێت.

ئاماژە بەوەش دەکەن: دیاریکردنی قۆناغی گواستنەوە بە پێنج ساڵ بەبێ گارانتی بۆ بەشداریکردنێکی دادپەروەرانە، دەیکاتە ئامرازێک بۆ چەسپاندنی واقیعی ئێستا لە جیاتی ئەوەی پێشەکییەک بێت بۆ گۆڕانکارییەکی سیاسی ڕاستەقینە، ئەمەش قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە لە جیاتی چارەسەرکردنی.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ، کۆمیتەى پسپۆڕانى ڕاسپێردراو بۆ داڕشتنى ڕاگەیەندراوی دەستوورى سووریا، رەشنووسەکەیان ڕادەستی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا کرد، کە ئەویش واژۆی کرد و قبوڵکرا.

هەر دوێنێ بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریاش لەبارەی ڕەشنووسی دەستووری سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم ڕاگەیەندراوە گوزارشت لە عەقڵیەتی تاکڕەوی دەکات کە درێژەی حاڵەتی پێشووی سووریایە کە گەل دژی ڕاپەڕی".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP