دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعش دەکات و ئاماژە بە ڕۆڵی بەرچاوی ئاسایشی کوردستان دەکات لە ئۆپەراسیۆنە مەیدانیەکاندا

هەرێم نیوز

دوای راگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان، حکومەتی عێراق راگەیێنراوێکی دیکە لەسەر کوشتنی 'ئەبوخەدیجە' بڵاودەکاتەوە و ستایشی رۆڵی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: کاتژمێری یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دیاریکردنی شوێنی جێگری خەلیفەی داعش، بە هەماهەنگیی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق، هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێک بۆ کووشتنی عه‌بدوڵڵا مه‌كی موسڵیح ڕه‌فیعی، جێگری خەلیفەی داعش ڕاگەیەنرا.

باسی لەوەش کرد، پاڵەوانانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگیان لە کووشتنی جێگری خەلیفەی داعشدا هەبووە، هەروەها هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنەکە پێنج تیرۆستیان دەستگیر کردووە، بەڵام بەهۆی کوژرانی جێگری خەلیفەی داعش، هێشتا ڕایاننەگەیاندووە.

وتیشی: ئەم هەماهەنگییەی نێوان دەزگا ئەمنییەکان، دەکرێت کۆتایی بە بوونی سەرجەم تیرۆرستان بێنێت لە عێراق.

ئەمەش لە کاتێکدایە، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) كوژرانی عه‌بدوڵڵا مه‌كی، جێگری خەلیفەی داعشی ڕاگه‌یاند بەبێ هیچ ئاماژەکردنێک بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.

دواتر ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە راگەیاندراوێک ڕەخنەی لە سەرۆک وه زیران  ئەلسودانی گرت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP