دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: هیوادارین لە ئایيندەیەکی نزیکدا، حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێک بهێنین

هەرێم نیوز 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و رایگەیاند، "هیوادارین لە ئایيندەیەکی نزیکدا، حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێک بهێنین". 

سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا، کە کەشێکی ئەرێنی و لەیەکگەیشتنی باش لەئارادایە و ئومێدەوارین لە ئایيندەیەکی نزیکدا، حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێک بهێنین

گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێم و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP