هەرێم نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕێکی دیکەی لە داهاتی نانەوتی لە مانگی دووی خستووەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ٤٨ ملیار و٧٢٢ ملیۆن و ٢٣٩ ههزار دیناری خستهسهر ههژماری دارایی وهزارهتی حکومەتی فیدڕاڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
دەقی راگەیاندراوەکە:
بەشی گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ. ڕۆژی دووشەممە ( ١٧ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی ( ٤٨،٧٢٢،٢٣٩،٠٠٠) چل و هەشت ملیارو حەوت سەدو بیست و دوو ملیۆن و دوو سەدو سی و نۆ هەزار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری. ١٧ ی ئازاری ٢٠٢٥.