دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بریکارانی خۆراک ئاگادار دەکاتەوە

هەرێم نیوز
دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئاگاداری بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک دەکەینەوە سەردانمان بکەن”.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، 16-3-2025، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "ئاگاداری بریکارەکانی بنکەی 261و 262 بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پێناسەی بریکارەکانیان کە لە بەغداد بۆیان دەرکراوە". 

دووپاتیکردەوە: “تێچووی دەرکردنی پێناسەکە 16 هەزار دینارە و دەبێت لەگەڵ خۆیان پێناسە کۆنەکەش بهێننەوە”. 

ئاماژەی بەوەشکرد، پارەی کاش وەرناگیرێت، دەبێت بە کارتی بانکی بێت، یان کارتی بانکی کەسێکی تر بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP