هەرێم نیوز
سیناتۆری کۆمارییەكان، دووپاتی کردووەتەوە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەردەوامیی هەژموونی میلیشیاکان لە عێراق قبووڵ ناكات، جەختیشی کردووەتەوە، پێویستە هەر پەیوەندییەکی نێوان حکوومەتی عێراق و ئەو لایەنانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوەیە بپچڕێت.
جۆو وێڵسن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مریكا له هه‌ژماری خۆی له ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسیانی عێراق هێشتا به ئاشكرا باس له گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه له ئێرانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگای تێبینی كردنه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، عێراق تا ئێستا چه‌ندینجار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی واشنتۆنه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌رێككه‌وتنه‌كانی تایبه‌ت به پرسی گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه له تارانه‌وه و ئێستاش كاتی تێگه‌یشتنه بۆ ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌و هۆشدارییانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه عێراق له‌به‌رده‌م سزای توندی واشنتۆندایه و سه‌رده‌می گواستنەوەی سەرچاوەكانی وزەی ئێران و دابینكردنی سەرچاوەی دارایی بۆ ئەو وڵاتە كۆتاییهاتووە.
ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا بە دەربڕینی گەشبینی خۆی بەرامبەر داهاتووی عێراق، جەختی لەوە کردووەتەوە، گەلی عێراق توانای گەیشتن بە سەربەخۆیی خۆی هەیە تا بە ئازادی و کەرامەت بژی، دوور لە هەر دەستتێوەردانێکی دەرەکی.