دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆبەرت پریڤۆست وەک پاپای نوێی ڤاتیکان دیاریکرا

هەرێم نیوز

ڕۆبێرت پریڤۆست-ی ئەمریکی وەک پاپای نوێ و سەرۆکی کاسۆلیکەکانی جیهان هەڵبژێردرا و ناوی "پاپا لیۆی چواردەهەم"ی وەرگرت.

پریڤۆست تەمەن 69 ساڵ، بەڕەچەڵەک خەڵکی شیکاگۆی ئەمریکایە.

خاوەنی دوو ڕەگەزنامەی ئەمریکی و پیرۆیە، ساڵانێکی زۆرە لە پیرۆ خزمەت دەکات.

هەرچەندە پرێڤۆس بە گشتی بە کەسایەتییەکی میانڕەو دادەنرێت، بەڵام لە هەندێک بابەتی سەرەکی کۆمەڵایەتیدا بۆچوونی پێشکەوتنخوازانەی هەیە. لە مێژە گروپە پەراوێزخراوەکانی لە باوەش گرتووە؛ هاوشێوەی پاپا فرانسیس کە لایەنگری کۆچبەران و هەژاران بووە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە دواجار دوکەڵی سپی لە شووشەی کڵێسای سیستینەوە بەرزبووەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوە بوو کە کاردیناڵەکان دواجار توانیان پاپای دووسەد و شەست و حەوتەمین هەڵبژێرن بۆ ئەوەی دوای چەند خولێکی دەنگدان سەرکردایەتی کاسۆلیکەکانی جیهان بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP