دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە بە شەش ئەکاونتی ساختە هەڕەشەی لە ئافرەتان دەکرد

هەرێم نیوز

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە لە ڕێگەی چەندین هەژماری ساختەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ئافرەتان کردبوو.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکە ناوی (ا - د)ـیە و تەمەنی ٢١ ساڵە و دانیشتووی شاری کەلارە.

دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی مۆبایلەکەی، دەرکەوتووە شەش هەژماری جیاوازی لە تۆڕەکانی تیک تۆک و سناپ چات بۆ مەبەستی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتیی ئافرەتان بەکار هێناوە.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە کە تۆمەتبارەکە لە ئێستادا بەپێی مادەی ٢ لە یاسای خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە. هاوکات داوا لە هەموو ئەو هاووڵاتییانە دەکرێت کە سکاڵایان لەسەر ئەو هەژمارانە هەیە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP