دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێک بە تۆمەتی فرۆشتنی دراوی ساختە دەستگیر دەکات

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی فرۆشتنی دراوی ساختە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕاگەیاند.

دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە و شێوازی تاوانەکە
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونی ورد لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێک بە ناوی (م ، خ ، ر) دەستگیر کرد.

تۆمەتبارەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەژمارێکی بە ناوی (kingdolar28) دروست کردبوو و ڕۆژانە بانگەشەی فرۆشتنی "دراوی ساختەی لیبی" دەکرد و لەم ڕێگەیەوە چەندین هاووڵاتیی فریودابوو.

داواکاریی ئاسایشی هەولێر لە هاووڵاتییان
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر داوا لە هەموو ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە سکاڵای یاساییان لەسەر ئەو تۆمەتبارە هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکان بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا.

هاوکات ئاسایش داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە تەواوی خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکردن بەم جۆرە دراوە ساختانە، چونکە بەپێی یاساکانی هەرێمی کوردستان و عێراق سەرپێچییە و قەدەغەکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP