هەرێم نیوز
وەزارەتی وزەی سعوودیە ڕاگەیەنراوێکی فەرمی و بەپەلەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هێڵی سەرەکیی بۆریی گواستنەوەی نەوتی ڕۆژهەڵات - ڕۆژئاوا لە ناوچەکانی ڕیاز و مەدینە ڕووبەڕووی چەندان هێرش بووەتەوە و ژمارەیەک برینداری لێ کەوتووەتەوە.
برینداربوونی چەند هاووڵاتییەک و ڕاگرتنی بۆرییەکە
وەزارەتی وزەی سعوودیە کەمێک پێش ئێستە ڕایگەیاند، بۆریی نەوتی ڕۆژهەڵات - ڕۆژئاوا لە هەردوو ناوچەی ڕیاز و مەدینە هێرشی کراوەتە سەر، بەهۆی هێرشەکانیشەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون و دەستبەجێ چاودێریی پزیشکیی پێویستیان بۆ دابین کراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە لەپێناو سەلامەتیدا و وەکو ڕێکارێکی خۆپارێزی، کارکردن لە هێڵی بۆرییەکە ڕاگەیەنراوە.
گەیشتنی تیمە تەکنیکییەکان و ڕێکارە فریاگوزارییەکان
تیمەکانی فریاگوزاری و تیمە تەکنیکییە پسپۆڕەکان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکان و بەپێی ڕێکارە پەسەندکراوەکانی فریاکەوتنی خێرا و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ پاراستنی هێڵەکە و هەڵسەنگاندنی ئاستی سەلامەتییەکەی گرتووەتە بەر.
جێی ئاماژەیە کە ماڵپەڕە جیهانییەکان بڵاویان کردەوە کە هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنەوە بووە کە لە ناو خاکی عێراقەوە ئاڕاستە کراون.