دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

هاتووچۆی چەمچەماڵ: ڕووداوی هاتووچۆ بەهۆی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ کەمیکردووە

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەهۆی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ و تۆمارکردنی تیژرەویی ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەمی کردووە.

 یەکشەممە، 16ـی ئاداری 2025، عەمید عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، تەنیا ئەمساڵ 14 ڕووداوی هاتووچۆ لە ڕێگای نێوان چەمچەماڵ-سلێمانی ڕوویانداوە.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ، ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ئەم ڕووداوانەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکە برینداربووە.

ئاشکراشیکرد، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕووداوەکانی هاتووچۆ کەمی کردووە، لە سەرەتای ساڵی 2024، 23 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندابوو و بەهۆیانەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدابوو و 32 کەسیش بریندار ببوون.

بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، دانانی کامێری خاڵ بۆ خاڵ و تۆمارکردنی تیژڕەویی هۆکارێکی باشبووە، بۆ کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP