دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

برینداری ڕووداوەکەی کەلار گیانی لەدەستدا

هەرێم نیوز
هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای برینداربوونی لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک لەڕووداوێکی هاتووچۆدا، کەمێک پێش ئێستا گیانی لەدەستدا.

 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ناوشاری کەلار و لە گەڕەکی گۆران بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە دووکەس بەسەختی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.

ئاشکراشیکرد، کەمێک پێش ئێستا ماتۆڕسکیلێک لەگەڕەکی گۆران "گازینۆ" لە ئافرەتێک دەدات و وەردەگەڕێت، بەهۆیەوە ماتۆڕ سوارەکە و ئافرەتەکەش بەسەختی برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک گیانی لە دەستدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP