هەرێم نیوز
قایمقامی دوکان ڕاگەیاند، درۆنێک بەسەر ئۆتۆمبێلکدا کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلەی درۆنەکەی بەسەردا کەوتووەتە خوارەوە، لەماڵێکدا وەستاو بووە، بەڵام بە کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە، ئاگر کەوتووەتەوە.
دەشڵێت، تا ئێستا ئاشکرا نەبووە درۆنەکە کەوتووە یاخوود درۆنی خۆکوژی بووە و ئۆتۆمبێلەکەی بەئامانج گرتووە.
قایمقامی قەزای دوکان ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە جگە لەزیانی ماددی .