دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

هاووڵاتییان لە مەترسی هاککردنی هەژمارەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ژمارەیەک پەیجی ساختە بەناوی پێدانی چەند ملیۆنێک و ژمارەیەک مۆبایلی جۆری ئایفۆن، بە بۆنەی ڕەمەزانەوە هەژماری هاووڵاتییان هاک دەکەن.

بەڕێوەبەراییەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، کە ژمارەیەک پەیجی ساختە لە سناپ و فەیسبووک، بە ناوی دەزگای خێرخوازی داوای کارت لە هاووڵاتییان دەکەن و پێیان دەڵێن: کارتێک بنێرە بۆ ئەوەی لینکێک پڕ بکەیتەوە و کاتێک ئەو لینکە دەکرێتەوە، ڕاستەوخۆ هەژمارەکەت هاک دەکرێت.

بەڕێوەبەراتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پەیجە ساختانە بە ناوی پێدانی 25 ملیۆن و 100مۆبایلی جۆری ئایفۆن دەکەینە خێر، هاووڵاتییان هەڵدەخەڵەتێنن.

بەڕێوەبەراتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئاگاداری ئەم جۆرە فێڵانە بن و نەکەونە تەڵەیان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP