پشکۆ ئەمین
پاش ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رۆژی پێنج شەمەی پێشوو ،واتە 6 ئازار نامەیەکی نارد بۆ ئایەتوڵا عەلی خامنەی کەتیایدا داوای لێکرد کە باشترە بۆ دەسەڵات و وڵاتەکەیان ، ئامادەی دەرببرێت بۆ گفت و گۆ کردن و رێکەوتن لەسەر ئەتۆمەکەی ،
پێشتر ترەمپ رایگەیاندبوو کە بڕیاریداوە ، سیاسەتی زۆرترین فشار بسەپێنێت و بەکاردەهێنێت لەدژی ئیران ،
هەروەک چۆن لە خولی پێشووی سەرۆکایەتیەکەیدا سەپاندبووی و جێبەجێی دەکرد، بۆ دابڕانی ئێران لە ئابووریی جیهانی و کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتەکەی بۆ خاڵی سفر ،
هەر بەو بۆنەیەوە هەر لەهەفتەی رابردوودا ترەمپ لەگفت و گۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی فۆکس بزنسدا رایگەیند ،کە دوو ڕێگە هەیە بۆ مامەڵەکردن بۆ ڕێگری کردن و نەهەیشتن و رێگەنەدان بە ئێران لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی
یەکەمیان لێدانە ، واتە لە ڕووی سەربازییەوە،
دووهەمیان ، ڕێککەوتن کردنە
رۆژی شەمە 9 ی ئازار کۆشکی سپی رایگەیاند، داوای لەئیران کرد کە چاوەڕوانی وەڵامین پیمان باشە کە ڕژێمی ئێران بەرژەوەندی گەلەکەی بخاتە سەرووی تیرۆرەوە ئامادەی گفت وگۆو دان وستاند بێت !!
رۆژی یەک شەمە 10ی ئازار عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئیران لە وەڵامی ترەمپ و ئەمریکادا رایگەیاند ،
( بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەکەی بە تەواوی ئاشتیانە بووە و هەمیشەش هەروا دەمێنێتەوە،ئێمە هیچ نیازێکی بۆمب وچەکی ئەتۆمیمان نیە ،)
هەروەها لە هەژماری خۆیدا لە پلاتفۆرمی ئێکس دەنوسێت، ( لەژێر فشار و تۆقاندن دانوستان ناکەین، وە بە هیچ شێوەیەک بیر لەم بابەتە ناکەینەوە، هەرچییەک دەبێت بابێت ،وە دەڵێت دانوستان جیاوازە لە تۆقاندن ) !!
لەهەمان رۆژدا شيمە ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، (تاران لەژێر گوشاری "قسەی" ئەمەریکا و شەلاتیدا دانوستان ناکات، )
ئەمڕۆ سێ شەمە11 ئازار مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە وەلامی ترەمپدا ، ( ڕایگەیاند، تاران لەژێر هەڕەشەدا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکات و بە دۆناڵد ترامپی وت ئەوەی دەتەوێت بیکە.
پزیشکیان درێژەی پیداو وتی، بۆ ئێمە قبوڵ ناکرێت کە (ئەمریکا) فەرمان دەربکات و هەڕەشە بکات و ئێمە دانوستانی لەگەڵ بکەین، ئەی (ترەمپ) ) ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، کە پزیشکیان دەڵێت ئەوەی دەتەوێت بیکە !!