هەرێم نیوز
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی توركیاوه بۆ سه‌ر باشور كۆبانێ 9 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبون و دو هاوڵاتی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربون، كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن.
لەدوای نیوەشەوی ئەمشەو خێزانێکی ١١ کەسی کە پێکهاتوون لە حەوت کچ و سێ کوڕ وە دایک و باوکێک بەهۆی بۆردومانی درۆنی سوپای تورکیاوە لە کۆبانێ گیانیان لەدەستدا.
ئێستا ئەوەی جەختی لێ کراوەتەوە ( ٩ ئەندامی خێزانەکە ) شەهیدن ئەوانی دیکەشیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و بارودخیان سەخت و ناجێگیرە .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێرشه‌كه لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەوی ڕابردو ڕویداوه و فڕۆکەیەکی تورکیا بۆردومانی خێزانێکی کردوه کە لە بواری کشتوکاڵدا لە باشوری کۆبانێ کاردەکەن.