دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی و باڵیۆزی تورکیا پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێم تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز 

بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق کرد و بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا. 

بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە 17ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانل بورا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراق كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە،لە دیدارەكەدا كە ئێرمان تۆپچوو كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و هەروەها سەردانی وەزیری وزەی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەوەش هاتووە، هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP