هەرێم نیوز
قوباد تاڵەبانى ڕایگەیاند، لێکتێگەیشتنى باش لەنێوان کاک مەسرور و بافڵ تاڵەبانى دروستبووە.
قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لە فەیسبووک پۆستێکى کردووە و نووسیویەتى، لە کۆبوونەوەکەی نێوان بەڕێزان سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و کاک مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لێکتێگەیشتنی باش دروست بووە لەسەر پرسە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
قوباد تاڵەبانى باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەى لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق ئەو قسانەى کردووە، هەروەها دەڵێت، لەگەڵ باڵیۆزەکەى فەڕەنسا هیوامان خواست ئەم کەشە ئەرێنی و لێکتێگەیشتنەی دروست بووە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و کارا و خزمەتگوزار خێراتر بکات.