دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

وتەبێژی ئاکپارتی: ئەردۆغان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵدا دەکات

هەرێم نیوز
وتەبێژی ئاکپارتی ڕایگەیاند، ئەردۆغان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ دەکات.

 عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا (ئاکپارتی) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 21ـی ئادار بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەکەین، بەڵام ئاشکرای نەکرد لە کامە پارێزگا و شاری تورکیا ئەردۆغان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز دەکات.

پێنجشەممە 27-2-2025، شاندی ئیمڕالی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، پەیامی ئۆجەلانیان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی خوێندەوە.

لە پەیامەکەیدا، عەبدولڵا ئۆجەلان داوای دانانی چەک و خۆ هەڵوەشاندنەوەی لە پارتی کرێکارانی کوردستان کرد بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەربکەوێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP