دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر هیچ مامەڵەیەک بەبێ نۆرەی ئەلیکترۆنی ئەنجام نادرێت

هەرێم نیوز
ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی هاوڵاتیان بەبێ نۆرەی ئەلیکترۆنی بەڕێ ناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە لە بەرواری 18ـی ئەم مانگەوە نۆرەی ئەلیکترۆنی کارا دەکرێت لە سەرجەم فەرمانگەکانی بەڕیوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەولێر.

باسی لەوەشکرد، هیچ مامەڵەیەک بێ نۆرە بەڕێ ناکرێت و هاووڵاتیی پێویستە کارتی بانکی پێبێت بۆ پارەدان. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە 18ـی ئەم مانگەوە دەبێت هاووڵاتییان نۆرەی ئەلیکترۆنی بگرن بۆ ڕایی بوونی مامەڵەکانیان لە فەرمانگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP