هەرێم نیوز
وته‌بێژی ئه‌نه‌كه‌سه رایدەگەیەنێت، شاندێكیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كۆبووه‌ته‌وه و دوایین پێشهاته‌كانی سووریایان تاوتوێ كردووه.
ئەمڕۆ هەینی، فه‌یسه‌ڵ یووسف، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) ڕاگه‌یاند، دوێنێ پێنجشه‌ممه شاندێكیان له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆبووه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی گشتیی تاوتوێی بارودۆخ و پێشهاته‌كانی سووریایان كردووه.
فه‌یسه‌ڵ یووسف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوولا له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی گفتوگۆیان كردووه و بۆچوونه‌كانیان له‌م باره‌وه ئاڵوگۆڕ كردووه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێكهێنانی شاندێكی یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق سه‌باره‌ت به مافه‌كانی گه‌لی كورد له سووریا.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
ئەحمەد شەرع، دەستووری کاتیی سووریای واژۆکرد، ئەمە یەکەم هەنگاوە بۆ دۆخى دەستوورى پێنج ساڵى داهاتووى قۆناخى راگوزەر لە سووریا. هەنگاوەکە کاردانەوەى لایەنە سیاسییەکانى لێکەوتەوە، هەندێکیان چاوەڕێى هەنگاوى کردارین، بەشێکی دیکە تێبینییان لەسەر ئەو بۆشاییانە هەیە کە دەستورەکە بەجێى هێشتووە.
13ـی ئادارى 2025 کۆمیتەى پسپۆڕانى راسپێردراو بۆ داڕشتنى راگەیێندراوى دەستوورى سووریا، رەشنووسى دەستوورى رادەستى ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆمارى سووریا بۆ قۆناخى راگوزەر کرد.
راگەیێندراوى دەستوورى بۆ ماوەى 5 ساڵە وەک قۆناخى راگوزەر دەبێت، تاوەکو هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا دەکرێت.