دواین هەواڵ

ئیمانوێل |

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

وەک یەکەم ژن نوخشە ناسیح بووە پارێزگاری هەڵەبجە

هەرێم نیوز

دوای نزیکەی سێ مانگ لە خانەنشینبوونی پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە، ئازاد تۆفیق، و جێگرەکەی، شاهێن حەمە ڕەزا، نوخشە ناسیح بووە یەکەمین ئافرەت لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا کە پۆستی پارێزگار بە وەکالەت وەردەگرێت.
بەهۆی جێبەجێ‌ كردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی فیدڕاڵییەوە، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە خانەنشین بوو.
بەپێی زانیارییەكان، دوێنێ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی بۆ نوخشە ناسیح دەركردووە بۆ بوون بە پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت، سەرەڕای كارەكەی خۆی كە قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو شاندێكی خەڵكی هەڵەبجە بە سەرپەرشتی نوخشە ناسی چوونە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبوونەوە و سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانەوە.

– ئازاد تۆفییق/ پارێزگاری هەڵەبجە خانەنشین بوو.
– شاهین حەمەرەزا/ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە خانەنشین بوو
– كاوە عەلی/ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بووە بە پەرلەمانتار

 سێ کەس بۆ پڕکردنەوەی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە خۆیان کاندید کردبوو، نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە، شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری ئێستای سلێمانی و مهاباد کامیل سەرۆکی پێشووی زانکۆی هەڵەبجە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP