دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی لە سوريا وابەستەی چارەسەری سیاسی گشتگیرە

هەرێم نیوز

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی لە سوريا وابەستەی چارەسەری سیاسی گشتگیرە، دەشڵێت، "رێز لە خواستەکانی گەلی سوریا بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی بگرێت".

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە نوسینێكدا لە تۆرشی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیوەتی: لە یادی (14) ساڵەی دەستپێكردنی شۆڕشی سوریادا، قوربانیدانی سورییەکان بۆ ئازادی و کەرامەت و دادپەروەری وەبیردەهێنیەوە .

ئاماژەی بەوەش کردووە، گەیشتن بە سەقامگیری و ئاشتی وابەستەی چارەسەری سیاسی گشتگیرە، کە ڕێز لە خواستەکانی گەلی سوریا بۆ دەوڵەتێکی دیموکراسی و فرەیی دەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP