هەرێم نیوز
بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە بەهای 27 ملیار دینار دادەنرێت.
نوسینگهی قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، قوباد تاڵەبانی بە یاوەری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەمەدی دانا.
پردی تەنگی سەید محەمەد پڕۆژەیەکی ستراتیژییە لە ناوچەکەدا و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە، درێژی پردەکە 600 مەتر دەبێت و بە گوژمەی نزیکەی 27 ملیارد دینار لەماوەی 900 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر خزمەتکردنی سەرجەم شار و شارۆچکەکان، گرنگییەکی تایبەت دراوە بە پارێزگای هەڵەبجە و بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەکە جێبەجێ دەکرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردووش بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ لە هەڵەبجە دانرا ئەویش ڕێگا و پردی تووە.