هەرێم نیوز
بانکی کێوە ڕەش لە رانیە رایگەیاند، خانشینی 70 هەمووی بۆتە خانەنشینی سەربازی ئەو ماوەی پێشوو كۆدەكانیان گۆڕا بە گوێرەی كۆدی نوێ مووچەكەی وەردەگرن، دەشڵێت، بەگوێرەی خشتەكە هەر ڕۆژەو سەرەی كۆدێكە.
بانكی كێوەرەش لە رانیە لە ڕاگەیەنراوێكدا بۆ خانەنشینانی پێشمەرگە باسی لەوەکردووە، بۆ زانیاریتان خانشینی 70 هەمووی بۆتە خانەنشینی سەربازی ئەو ماوەی پێشوو كۆدەكانیان گۆڕا بە گوێرەی كۆدی نوێ مووچەكەی وەردەگرن.
ڕاشیگەیاندووە، بەگوێرەی خشتەكە هەر ڕۆژەو سەرەی كۆدێكە. رۆژی یەكەم كە دەكاتە یەك شەمە سەرەی زنجیرە یان كۆدی ژمارە 1 تا 18000 هەزارە.
راشیگەیاندووە، ئەوانەی مووچەی مانگی یەك-یان وەرنەگرتووە لەگەڵ مووچەی مانگی دوو مووچەی مانگی یەك وەردەگرن.
بانكەكە روو لە خانەنشینانی سەربازی رایگەیاندووە، “تكایە لەو ڕۆژە بچۆ كە سەرەی زنجیرەی خۆتە".