هەرێم نیوز
پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە ڕایگەیاند: “وەکو یەکەمین پارێزگا بەرنامەی به ئەلکترۆنی کردنی فۆڕمی خۆراک کاراکرا”.
بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند: “دوای دوو ساڵ لە چاوڕوانی دواجار بەرنامەی به ئەلکترۆنی کردنی فۆڕمی خۆراک لە هەڵەبجە وەک یەکەمین پارێزگای کوردستان کرایەوە”.
دەشڵێت: “بە پێویستمان زانی چەند ڕونکردنەوەیەک لەسەر بەنارمە (ئەپڵیکەیشنەکە)ڕابگەیەنین”.
1- لە ئێستادا لە هەڵەبجه و هەموو پارێزگایانەی تریش که بەرنامەکە تیایدا کارا بووە تەنها بۆ تازەکردنەوەی زانیاریەکانە.واتە ناکرێ هیچ ماماڵەیەک جێبەجێ بکەین وەک زیادکردنی مناڵ و گواستنەوە.
2- وەک لە وێنەکە دیارە پێویستە بەشی (دروستکردنی هەژمارێک)هەڵبژێریت و دواتر لە ڕێزی پارێزگاکان هەڵەبجە هەڵدەبژێری.ودواتر هەنگاوەکانی دوای ئەو جێبەجێ دەکەن.
3- وەک پێشتر ئاماژەمان پێداوه پێویستە هەموو هاوڵاتیەک کارتی نیشتانی هەبێ بۆ ئەوەی بتوانێت زانیاریەکان تۆمار بکات.
4- باشترە بەرنامەی واتس اپت هەبێ بۆ ئەوەی کۆدی تایبەتت بۆ بێتەوە .