هەرێم نیوز
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند، شه‌پۆلێكی نوێی بارانبارین رووده‌كاته ناوچه‌كانی هه‌رێم و سه‌رما و به‌فر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی كورد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، “به‌گوێره‌ی دواین گۆڕانكاری نه‌خشه‌كانی كه‌ش و هه‌وا، پێشبینی ئه‌كرێت له 19/3/2025 شه‌پۆلێكی مامناوه‌ندی بارانبارین له ئه‌نجامی كاریگه‌ری و هاتنه‌خواره‌وه‌ی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی جه‌مسه‌ری باكوور هه‌رێمی كوردستان و به‌لاوازیش ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بگرێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله‌دا له رێكه‌وتی 22/3/2025 بارسته هه‌وا سارده‌كه‌ی ده‌گاته ناوچه‌كانمان و جارێكی دیكه كه‌شی سارد و زستانه‌یی ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "له‌م قۆناغه‌دا پێشبینی به‌فر له ناوچه شاخاویه‌كان ده‌كرێت و رێژه‌ی بارانه‌كه‌ش زیاتر و فراوان ده‌بێت".
ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاندووه، "كاریگه‌رییه‌كانی به قۆناغی جیاواز تا 26/3/2025 به‌رده‌وامی ده‌بێت".