هەرێم نیوز
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هێزێكی زۆری ئەمنی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی سووریا لە بەغدای پایتەختی عێراق بڵاوەیان پێ كراوە.
هێزەكە تایبەتن بە چالاكییە مەدەنییەكان و لە ناوچەكانی دەوروبەری باڵیۆزخانەی سووریا لە ناوچەی مەنسووڕ لە شاری بەغدا بڵاوەیان پێ كراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان بڵاوەپێكردنی ئەم هێزە ئەمنییانە بەهۆی مەترسی ئەنجامدانی خۆپیشاندانە لەنزیك باڵیۆزخانەی سووریا لە بەغدا.