هەرێم نیوز
فوئاد حسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق ڕایگهیاند، ڕێككهوتنی نێوان ئهحمهد شهرع، سهرۆكی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزهر و مهزڵوم عەبدی، فهرماندهی گشتی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) گرنگه و عێراق پێشوازی لێدهكات.
فوئاد حسێن ئێوارهی ئهمڕۆ ههینی لهمیانی كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا له شاری بهغدا لهگهڵ ئهسعهد شهیبانی هاوتا سورییهكهی، ڕایگهیاند، "پەیوەندییەکانی عێراق و سوریا مێژویین، هەڕەشەی دەستبەجێ بۆ سەر کۆمەڵگەی سوریا و عێراقی هاوبەشن، کۆمەڵگەی سوریاش وەک ئێمە بەدەست سیاسەتەکانی بەعسەوە زەرەرمەند بوه".
ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەدوای کۆبوونەوەیان لە بەغدا کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان سازکرد.
فوئاد حوسێن رایگەیاند: "باسمان لە دەستوەرنەدان لە کاروباری سووریا کرد. باسی دروزەکانمان کرد و نیگەرانین لەو دۆخە."
هاوکات وتیشی: "رێککەوتننامەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی بۆ سووریا زۆر پێویست بوو."
فوئاد حوسێن دەشڵێت: "داعش هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و سووریاش. سووریا دووچاری قەیرانێکی زۆر بووەتەوە."
لای خۆیەوە، ئەسعەد شەیبانی رایگەیاند: "دەبێت پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیری بەدیبێت. چارەنووسمان هاوبەشە و دەبێت شان بە شان بۆ نەوەکانی داهاتوومان کار بکەین."
دەشڵێت: "دەبێت سووریا و عێراق بە تووندی لە دژی ئەوانە بوەستنەوە کە دەیانەوێت دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆمان دەکەن."
لەلای خۆیەوە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە بەغدا بە شانازییەوە، یەکڕیزی نێوان سووریا و عێراق دووپات دەکەینەوە؛ زۆر پرس هەن کە یەکمان دەخەن کە زۆر زیاترن لەو پرسانەی لێکمان جیادەکەنەوە. سووریا و عێراق پێکەوە هەڵدەستنەوە و پێکەوە هەنگاو دەنێین بۆ گەشانەوەی وڵاتەکانمان."
شەیبانی وتی: "پێویستە عێراق و سووریا بە تووندی بوەستنەوە لەبەردەم هەر دەستوەردانێک بۆ نێوخۆی وڵاتەکانمان. ئێمە ئامادەی هاوئاهەنگیکردنین لەگەڵ عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش بە درێژایی سنوورەکانمان. تیرۆر سنوورەکان نازانێت و دەبێت هەوڵەکانمان بۆ لەنێوبردنی چڕتر بکەینەوە."
وەزیری دەرەوەی سووریا بە هەمان شێوە ئارامی عێراق و ئارامی سووریا بە هاوبەش و هاوتەریب پێناسە کرد و وتی: "عێراق بە تواناوە ئاڵنگارییە قورسەکانی تێپەڕاند و سووریاش هەمان هەوڵ دەدات. جگە لە پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئەمنییەکان، دەبێت پەیوەندیی ئابووری نێوانیشمان بەهێزتر بکەین، چونکە کەرتی ئابووری بنەمایەکی سەرەکی ئەمن و ئاسایشی وڵاتانە. ئێمە دەمانەوێت ئاڵنگارییەکان لابدەین و دەرگە لەبەردەم کۆمپانیا سووریاییەکان بکەینەوە بۆ کارکردن لە عێراقدا."
لەبارەی کار و پەیوەندییە هاوبەش و هەمەجۆرەکانی هەردوو وڵات، ئەسعەد شەیبانی بڕوای وایە کە "هاوبەشی سووریا و عێراق، نەوەک تەنیا سوودی بۆ هاووڵاتییانمان دەبێت، بەڵکو کاریگەری ئەرێنی لەسەر سەقامگیری ناوچەکەش دەبێت".