دواین هەواڵ

عێراق‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ته‌یف سامى ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەت دوور ده‌خاته‌وه‌

هەرێم نیوز

دواى ناردنى مووچه‌ى مانگى 2ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ته‌یف سامى، وەزیری دارایی عێراق بە فەرمانێكی وزاری گۆڕانکاری لە ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی دارایی عێراقدا دەكات.

تەیف سامی بە نووسراوى ژماره‌ ( 808 ) له‌ ڕێككه‌وتى 21ى 3ى 2025 هاوكات له‌گه‌ڵ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هەرێم چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق دەگۆڕێت.

گۆڕانکاریەکانیش بریتین لە: گۆڕینی د. جەمیل ساجی لە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی دكتۆرە وەسن سەعید لە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی موزاەنەی وەزارەتی دارایی عێراق. گۆڕێنی د. ئەحمەد جەواد لە بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای عێراقی بۆ خزمەتگوزاری بانكیەكان.

هەریەك لە بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری و موازەنە لەو دوو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی عێراق بوون كە وەفدە تەكنیكیەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانیان دەكرن و زۆرترین كۆبوونەوە و كارەكانیان لەگەڵ ئەوان بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP