هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵای عێراق ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، لە دایكبووانی ساڵی 2007 یش مافی دەنگدانیان دەبێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ بكرێت، دەستیانكردووە بە نوێكردنەوەی بەرنامەكانی ئامێری پەنجەمۆر و چارەسەركردنی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران، هاوكات ئەنجامدانی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی پشكنین بۆ پشكنینی ئامێرەكان.
ڕوونیشیکردەوە، كاردەكەن بە ئاڕاستەی زیادكردنی وێنەی دەنگدەر بۆ سەر كاتی دەنگدان، بۆ كەمكردنەوەی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر.
ئاشکراشیکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو 15ـی ئەم مانگە، نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەكات و لە دایكبووانی ساڵی 2007 یش مافی دەنگدانیان دەبێت و دەتوانن سەردان بكەن بۆ ناو تۆماركردن.