هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق، بێ مەرج و هیچ سەرنجێک دەڵێ، ئەمریکا داوای لێنەکردوون پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بپچڕێنن.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا، پەیامەکانیان پێ گەیشتووه که ئاماژه بەوه دەکەن، که “کیانی زایۆنیستی” به نیازه زنجیرەیەک کردە له دژی وڵاتەکەیان دەست پێبکات.
لە بارەی ئامانجی وڵاتەکە لە دۆخی نا ئارامی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئاشکراشیکرد، ئامانجی سەرەکی دیپلۆماسی عێراق دوورخستنەوەی وڵاته له هەرەشەکانی شەڕ، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەی نەشاردووتەوە، بەهۆی جوگرافیای عێراق ترسیان له کاریگەرییەکانی هەر شەڕێک هەیە کە ئامانجەکەی ئێران بێت.
لە بارەی دۆخی سوریا، وەزیری دەرەوەی عێراق کە هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقە دەڵێت، کۆدەنگییەکی سیاسی عێراقی هەیە، بۆ دەستوەردان لە کاروباری سوریا.