هەرێم نیوز
کۆشکی سپی ڕایگەیاند، پێویستە ئێران هۆشدارییەکەی سەرۆک بەجددی وەربگرێت.
دووشەممە 17ـی ئاداری 2025، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سیاسەتی ترەمپ بەدیهێنانی ئاشتییە لەڕێگەی هێزەوە، لاوازی بایدنیش بووەتە هۆکاری هێرشی حووسیەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر ئێرانە بە جددی هۆشدارییەکانی سەرۆک وەربگرێت، ئەوەش بەو مانایە دێت کە هۆشدارییەکان لە بڕیاری پێشووەختە سەرچاوەی گرتووە.
ئەو پەیامەی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ
دووشەممە، 17ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: لەمەودوا هەر گولـلەیەک لەلایهن حووسییەکان بتەقێندرێت، وەکوو ئەوە وایە لەلایەن ئێران و سەرکردەکانی تەقێندرابێت، بۆیە ئێران بەتەواوی لێی بەرپرسیار دەبێت و سزا دەدرێت، سزاكانیش تۆقێنەر و سەخت دەبن.
دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکردبوو: ئێران بە چەکی پێشکەوتوو و زانیاریی هەواڵگریی هاوکاریی حووسییەکان دەکات و بە هەموو توانامانەوە ڕووبەڕووی هێرشی حووسییەکان دەبینەوە.