هەرێم نیوز
وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، هەر پاڵپشتییەکی گرووپەکانی عێڕاق بۆ حوسییەکان، وەڵامێکی تووندی ئەمریکای بەدواوە دەبێت.
ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز بڵاوی کردۆتەوە، کە پیت هیگسێز، وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداری تووندی بە محمەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق داوە، کە هەر پاڵپشتییەک لە لایەن گرووپەکانی مقاوەمەی عێڕاقەوە بۆ حووسییەکان، واشنتۆن ناچار دەکات وەڵامێکی سەربازی خێرا لە دژی ئەو گرووپانە لە ناوخۆی عێڕاق بداتەوە.