لەو کاتەوەی بەفەرمی سەرۆک رۆنالد ترەمپ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکای گرتۆتە دەست بە لێداونە کاریگەریەکانی و دیدە ئابورە فراوانخوازیەکەیەوە هەژانێکی گەورەی میدیایی و دڵەراوکێکی زۆری لە سەر شانۆی نێودەوڵەتی و کۆری نێودەوڵەتی هێناوەتە ئاراوە . هەر لە ئەگەری چاوخشاندنەوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەوروپا و پرسی زیادکردنی باج و مەسەلەی کۆمەکی هاوپەیمانێتی ناتۆ و پێداچونەوە بە کۆی پەیوەندیە بازرگانی و کۆمپانیاو بابەتە داراییەکانی لەگەڵ ولاتی چین و زیاد کردنی باج لەسەر کاڵاوکەلوپەلی ئەو وڵاتە ..
جگەلەوە و لەسەروی هەموو ئەوانەوە داوا سەیرەکەی لەکەنەدا کە بکرێتە ٥١ پەنجاو یەکەمین ولایەت لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هاوشێوەی ولایەتەکانی تر ، هەروەها داوای کۆنترۆڵکردنەوە و سیادەی قەناتی ئاوی گرنگی پەنەما ئەکات و هەرەشەی بەکار هێنانی هێزی سەربازی کردوە ، پێی وایە ئەوکەناڵە گرنگی گەورەی هەیە لە دابینکردنی ئاسایشی ئابوری ئەمەریکا و رێرەوێکە کە ئاوی دەریای ئەتلەسی دەبەستێتەوە بە ئاوی دەریای هێمن کە گرنگی ستراتیجی هەمەلەیەنەی بەو پێگە ئاویە داوە .
پرسی چۆڵکردنی فەلەستینیەکان و دەرکردنیان لەکەرتی غەزە کە ئێستا مشتومڕێکی گەورەی لێکەوتۆتەوە لە ناوەندە عەرەبی و ئیسلامی و گرژیەکی ناوچەیی لە سنورە دروست کردوە و تەنانەت لەوانە کۆسپیش بخاتە بەردەم پرسی ئاشتی نێوان ( حماس - اسرائیل ) ، بەڵام لەراستدا وەک ئەوەی چەند لێکۆڵەر و شارەزایەک ئاماژەیان پێکردوە یەکێک لەهۆکارەکانی بەرپابونی شەڕی نێوان حماس و اسرائیل و هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ی حەماس بۆ سەر اسرائیل بونی پلانی جێبەجیکردنی پرۆژەی رێرەوی ئاوی گرنگی ( بن غوریون ) بوە کە لایەن اسرائیلەوە وەک ئەڵتەرناتیڤی قەناتی سوێسی میسر کە ئاوی بەحری سوور بەناو کەرتی غەزەدا دەگەیەنێت بەئاوی دەریای سپی ناوەڕاست .
پلانی پرۆژەی قەناتی بن غوریون بیرۆکەیەکی ستراتیژی ( اسرائیلی - ئەمەریکیە ) و لەساڵی ١٩٦٣ پێشنیار کراوە ، لەدوای داخستنی رێرەوی ئاوی قەناتی سوێس بەرووی کەشتی گەلی اسرائیلیدا لە سەردەمی سەرۆک جەمال عبدالناسر .
شایانی باسە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەساڵی ١٨٦٧ بە بری ٧.٢ ملێۆن حەوت ملێۆن و دووسەد هەزار دۆلار خاکی ئاڵاسکای لە قەیسەری روسیا کڕی و شوێن پێی روسیای لە باکوری کێشوەری ئەمەریکا نەهێشت .
لەمرۆشدا پرسی کرینی کەرتی غەزە و دەرکردنی دانیشتوانەکەی پرسێکە کە دەیان ساڵە وەک پلانێکی جیۆسیاسی گرنگ کاری لەسەر دەکرێت کە جگە لە دەستکەوتە گەورە ئابورەیەکانی بۆ اسرائیل ، دەستکەوتێکی گرنگی ستراتیژی و جیوپۆلیتکی بەبەها و مێژوویی دەبێ اسرائیل بەتایبەتی و بۆ هەژموونی زیاتری ئەمەریکا لە ناوچەکە و کۆنترۆڵکردنی کەشتیوانی. لە حەوزی دەریای سپی ناوەراستدا بەگشتی ، کەئەمەش خۆی لە خۆیدا چەندین کاریگەری قوڵ و لێکەوتەوە و کاریگەری هەمەلایەنە لەسەر رەوشی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و ریزبەندی نوێی هاوپەیمانی لەناوچەکەدا بەدوای خۆیدا ئەهێنێ