بەهاری سالی 1903 لەبارزان لانکەی شۆرەش و بەرخودانی کوردایەتی پەیدا بوونی ئومێد و هیوایەک بۆ میللەتێکی ستەم دیدە و خاک داگیرکراو ژەنەڕالێک هەلگری ئازارو مەینەتیەکانی میللەتێکی خەباتگێڕ لەهەر چوار پارچەی کوردستان خەباتی کرد بۆ گەیاندنی دۆزی میللەتەکەی بۆ کەناری ئارامی ڕێبەری بزافی ڕزگاری خوازی گەڵی کورد ملا مصطفی بارزانی.
سەرەڕای ئەوەی بارزانی باوک سەرجەم سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی میللەتەکەی نەبینی کە پێشتر قوربانی بۆدابوو بەڵام پارتێک و ڕێبازێکی دووای خۆیا جێهێشت و جەنابی سەرۆکیش بوو بە فریاد ڕەس و جێبەجێکاری ئەو ڕێچکەو ڕێبازە و درێژەپێدەری خەباتی لەبن نەهاتووی باب و باپیران لەپێناو حەسانەوەی میللەتەکەی و ڕزگارکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان لێرەوە سەری ڕێزو نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری خوازی کوردستان سەروەریان بارزانی باوک و کاکە ئیدریس ـی هەمیشە لەیاد.