پێش دوو رۆژ ئاماژه‌م به‌وه‌دا كه رێككه‌وتنه‌كه‌ى ته‌نیا نوسینى سه‌ر كاغه‌زه و هیچ به‌رهه‌مێكى نابێت ئه‌گه‌ر هێرشى توركیا و گروپه نزیكه‌كانى بۆسه‌ر به‌نداوى تشرین و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى رانه‌گیرێت, له دوا دێڕیشدا گوتم به‌گشتى رێككه‌وتنه‌كه له‌م قۆناغه‌دا بۆ كورد له رۆژئاواى كوردستان گرنگه.
چه‌ند كه‌سێك له كۆمێنت پرسیاریان كردبوو چی خاڵێكى ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ كورد گرنگه؟
له وه‌ڵامدا نوسی بووم ته‌نیا خاڵی سێیه‌م كه تێیدا هاتوه راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له ته‌واوى خاكى سوریا.
زۆركه‌س ره‌خنه‌یان له رێككه‌وتنه‌كه گرت و گوتیان هه‌سه‌ده ته‌سلیم بوو و هه‌موو شتێك كۆتایی هات, باشه به‌دیلی رێككه‌وتن چیه؟ به‌دڵنیاییه‌وه جه‌نگ.
ئایه هه‌سه‌ده ئاماده‌یه بۆ جه‌نگ؟
له‌م قۆناغه‌دا مه‌ترسییه‌كان هێنده گه‌وره‌یه توركیا به‌دواى بچوكترین بیانۆدا ده‌گه‌رێت بۆ داگیر كردنى كۆبانى, ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت ئه‌وه هێزه‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رعیش له‌گه‌ڵ هێز و گروپه نزیكه‌كانى توركیا پێكه‌وه هێرش و فشارى سه‌ربازى بۆ سه‌ر هه‌سه‌ده ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌ربارى به‌رگرى و به‌رخودانى هه‌سه‌ده به‌ڵام تا ئێستا توركیا ئۆكه‌ى داگیركردنى به‌نداوى تشرینى نیه ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ى له عیفرین و سه‌رێ كانێ و گرێ سپی كردى له به‌نداوى تشرین دووباره‌ى ده‌كاته‌وه, له‌ئه‌گه‌رى هێرشی سه‌ربازى هێزه‌كانى شه‌رع بۆ سه‌ر رققه ئه‌وه به‌ته‌واوى كۆبانى داده‌بڕێت و ده‌بێته شارێكى گه‌مارۆدراو.
ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ش له‌به‌ر چاو بگرین كه زۆربه‌ى پێكهاته‌ى هه‌سه‌ده عاره‌به, ئه‌گه‌ر شه‌ر رووبدات دوور نییه سیناریۆى مونبج له دیره‌زو و رققه دوباره بێته‌وه.
كه‌واتا له‌م قۆناغه‌دا رێككه‌وتن گرنگه یان جه‌نگ؟